به‌شی یه‌كه‌م/ پرۆگــــرام
مادده‌ی یه‌كه‌م/ ناو و شوێن:
ناو: یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان (ی. خ. أ. ك).
شوێن: هه‌رێمی كوردستان/ عێراق.
مادده‌ی دووه‌م/ پێناسه:
ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریی ئافره‌تانه، له پێناو هێنانه‌دی خواست و چه‌سپاندنی مافه ره‌واكانی ئافره‌تان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی شایسته‌یان له‌ناو كوَمهڵگادا، به دیدێكی ئیسلامییانه‌ی هاوچه‌رخ ، تێده‌كۆشێت.
مادده‌ی سێیه‌م/ دروشم:
-بڕگه‌كانی دروشم: چاكسازی، خێزان، گه‌شه‌پێدان.
-ئارم: پێك دێت له:
1- گوڵێك : ئاماژه‌یه بوَ رێكخراوی ئافره‌تان.
2- ره‌نگه جیاوازه‌كان ئاماژه‌یه بوَ خزمه‌تكردنی ئافره‌تان به جیاوازی بیروبوَچونهكانیانهوه.
3- شێوه‌ی هیلالێك: ئاماژه‌یه بوَ باكگراوندی فیكری ئیسلامیی رێكخراوه‌كه.
مادده‌ی چواره‌م / بنه‌ما گشتییه‌كان :
1- پابه‌ندبوون به بنه‌ما نهگوَڕهكان (پوابت) ی ئیسلام و كاركردن به گوَڕاوهكان (متغیرات ) .
2- پاراستنی قه‌واره‌ی خێزان و توَكمهكردنی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، مایه‌ی ئاسوده‌یی تاك و كوَمهڵگا.
3-ژن و پیاو، دوو ره‌گه‌زی هاوشانن له رێزی مروَییدا ، یه‌كسانن له ماف‌دا و ته‌واوكاری یه‌كترن له ئه‌ركدا .
4- په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی تاك وخێزان له‌سه‌ر بنه‌ما ئیسلامییه‌كان و به‌ها بالاَكانی گه‌له‌كه‌مان ،هوَكاری مانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی كوَمهڵگاكهمانه .
5- هاوچه‌رخی بوون و سودوه‌رگرتن له چه‌مك و ئه‌زمونه نوێیه‌كان به پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و به‌ها بالاَكانی میلله‌ته‌كه‌مان .
6- جیاوازی بیروبوَچونی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی دیارده‌یه‌كی سروشتیی كوَمهڵگایهو پێویسته رێزلێگیراو بێت .
7- تۆقاندن‌و توندوتیژیی‌و تیروَر، له ژێر هه‌ر ناو و پاساوێكدا بن،مه‌حكومه و دژ به به‌ها مروَییهكانن.
8 - سوكایهتیپێكردنو بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌وه ،ره‌فتاری نامروَڤانهن و پێچه‌وانه‌ی گشت پره‌نسیپ و یاسا ئاسمانیی و زهمینییهكانن.
9- به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی كوَمهڵگای مه‌ده‌نی و دیموكراسی، پره‌نسیپی هاولاَتیبوون ده‌چه‌سپێنێت .
10- پاراستن و هێنانه‌دی مافه‌كانی مندالاَن ئایندهی كوَمهڵگا ، روَشنتر ده‌كات .
11- هێنانه‌دی ماف و گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژنانی : گوندنشین ، پاشماوه‌ی جینوَساید و كیمیایباران ، بهسالاَچوو و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان، ئه‌ركی دهسهلاَت و دامه‌زراوه‌كانی كوَمهڵگای مه‌ده‌نییه .
12 - مامه‌ڵه‌ی ئیجابی له‌كه‌ڵ رێكه‌وتننامه ئیسلامی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئایینی و كلتوری میلله‌ته‌كه‌مان .
مادده‌ی پێنجه‌م/ ئامانجه‌كان:
أ - ئامانجه ڕۆشنبیرییه‌كان:
1- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری ئافره‌تان له بواره‌كانی زانسته شه‌رعیی و زانسته مروَڤایهتییهكاندا .
2 - توێژینه‌وه‌ی زانستیانهوخوێندنهوهی نوێ بوَ ده‌قه شه‌رعییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئافره‌ته‌وه، له قورئان و سوننه‌دا .
3- لێكوَڵینهوهی چه‌مك و زاراوه نوێكانی بواری ئافره‌تان .
4- بره‌ودان به توانا‌و لێهاتنه‌كانی ئافره‌تان له بواری نوسین و خستنه‌رووی مه‌سه‌له فیكریی و روَشنبیرییهكاندا .
5- كاركردن بوَ هوَشیاركردنهوهی كوَمهڵگا به پێگه و مافه‌كانی ئافره‌تان .
6- كاركردن بوَ نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و هاندانی ئافره‌تان بوَ ته‌واوكردنی قوَناغهكانی خوێندن و خوێندنی بالاَ .
7- هوَشیاركردنهوهی تاكه‌كانی كوَمهڵگا له مه‌ترسییه‌كانی ههڵهبهكارهێنانی ئامێره‌كانی راگه‌یاندن و تهكنوَلوَجیای سه‌رده‌م.
ب- ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
1- گرنگیدان به هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌مكه هه‌ڵه‌كان و ئه‌و داب‌و نه‌ریتانه‌ی به‌ئیسلام و سه‌رده‌م نامۆن.
2- داكۆكیكردن له خێزان و هه‌وڵدان بوَ توَكمهكردنی له رێگه‌ی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن له ئه‌رك و مافه‌كانی یه‌كتر.
3- گرنگیدان به هاوسه‌رگیری لاوان له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی و دروستی له هه‌ڵبژاردندا .
4- به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌موو جوَره توندوتیژییه‌ك كه ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان و مندالاَن ده‌بێته‌وه
5- هه‌وڵدان بوَ چاكسازی كوَمهلاَیهتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه كوَمهڵایهتییهكان و هوَشیاركردنهوهی ئافره‌تان بوَ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ژیان، له بری خوَبهدهستهوهدان .
6- داكۆكیكردن له سه‌ربه‌خۆیی ئابوری ئافره‌تان و موڵكدارێتی وهه‌وڵدان بوَ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنوری كاركردنی ئافره‌تان .
7- كاركردن بوَ دابینكردنی بیمه‌ی كوَمهلاَیهتی تایبه‌ت به ئافره‌تانی ماڵه‌وه .
ج- ئامانجه سیاسیه‌كان:
1- پشتگیریی له مافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان .
2- هه‌وڵدان بوَ كاراكردنی روَڵی ئافره‌تان له بواری سیاسی و هوَشیاری سیاسی و به‌شداری له پوَسته سیاسی و ئیدارییهكاندا.
3- هه‌وڵدان بۆ كاراكردنی ڕۆڵی كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
4- پشتگیری له مافه‌ڕه‌واكانی ئافره‌تانی جیهان و هه‌ر هه‌نگاوێك ئاستی به‌شدارییان له ناوه‌نده‌كانی دهسهلاَتدا ، به‌رزده‌كاته‌وه .
5- هاوكاریكردنی ئه‌و لایه‌ن و كوَمهڵهو رێكخراوانه‌ی پشتگیریی له مه‌سه‌له‌ی ره‌وای ئافره‌ت ،ده‌كه‌ن .
د- ئامانجه یاساییه‌كان:
1- كاركردن له پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی دهقهشهرعی ویاساییهكان كه زامنی چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤه به‌گشتی و ئافره‌تانه به تایبه‌تی .
2- پشتگیریی له‌و پروَژهیاسا و بریارانه‌ی كه خزمه‌تی راسته‌قینه به ئافره‌تان ده‌كه‌ن .
3- ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیار‌و یاسایانه‌ی كه مافی ئافره‌ت پێشێلده‌كه‌ن وهه‌وڵدان بوَ گوَرین و ههمواركردنیان.
4- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوَشیاری یاسایی ئافره‌تان و هاندانیان بوَ گرتنه‌به‌ری رێ وشوێنی یاسایی بوَ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان .
5- هه‌وڵدان بوَ جێبه‌جێكردنی یاسا و چه‌سپاندنی دادوه‌ری به‌رامبه‌ر به‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه تیروَرو توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ده‌كه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م/ هۆكاره‌كان:
1- سازدانی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه و وَركشوَپ و كوَنفرانسی تایبه‌تی ورێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری.
2- كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت له بواره‌كانی ( په‌روه‌رده ، ڕۆشنبیری ، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب ،راگه‌یاندن، ته‌ندروستی ،وه‌رزش، و ده‌ست ڕه‌نگینی….هتد).
3- سودوه‌رگرتن له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن و تهكنهلۆژییای سه‌رده‌م.
4- سازدانی ئاهه‌نگ و پێشانگای هونه‌ری جوَراوجوَر له بۆنه گشتی و تایبه‌تیه‌كاندا.
5- به‌شداریكردن له كۆنگره و كوَنفرانسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
6- ئه‌نجامدان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه له بواره جیاوازه‌كاندا به سودوه‌رگرتن له كوَمهڵهو رێكخراوه‌كان .
7- دامه‌زراندنی سه‌نته‌ر و ناوه‌ندی تایبه‌ت به ئافره‌ت له بواره جوَراوجوَرهكانی وه‌ك : ( ڕۆشنبیری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ،هونه‌ری ،وه‌رزشی....).
8- ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
9- هاریكاری ده‌زگا ڕه‌سمی و حكومیه‌كان به‌تایبه‌ت ژنانی ناوه‌ندی بریار .
10- به‌شداری له پروَژه و كاره هاوبه‌شه‌كانی رێكخراوه‌كانی كوَمهڵگهی مه‌ده‌نی كه خزمه‌تی راسته‌قینه به ئافره‌ت و كوَمهڵگا،ده‌كه‌ن .
11- سود وه‌رگرتن له كه‌سانی پسپوَر و شاره‌زا،له بواره جیاوازه‌كاندا .
12- پیاده‌كردنی میكانیزمه ئیجابیه‌كانی هێزی فشار له ( رێپێوان ، راپرسی ، واژوو كوَكردنهوهو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ،....هتد ) له كاتی پێویستدا.
13- سودوه‌رگرتن له شێوازه‌كانی راهێنان و پێگه‌یاندن له بواره جوَربهجوَرهكاندا.
به‌شی دووه‌م/ پێڕه‌وی ناوخۆ
مادده‌ی حه‌وته‌م / كۆنگره :
1- پێك دێت له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پلاندانان و هه‌ڵبژێراوی لق و ناوچه‌كان، به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو.
2- به‌رزترین دهسهلاَته لهڕێكخراوهكهدا ، هه‌موو (3) ساڵ جارێك گرێ ده‌درێت .
3- دهسهلاَتی كۆنگره :
أ –پێداچونه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنوسی پێڕه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆ .
ب- لێكۆڵینه‌وه‌و خستنه به‌رباسی ئه‌و ڕاپۆرت وپێشنیازانهی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پلاندانانه‌وه، به‌رزده‌كرێنه‌وه .
پ- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پلاندانان .
ت- هه‌ڵبژاردنی سكرتێر له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پلانداناندا، به زوَرینهی ره‌ها: (50%+1) .
ج- به‌ستنی كۆنگره به‌ئاماده‌بونی (3/2) ی ئه‌ندامانی و بڕیاره‌كانی یاساییه.
ح- نه‌خشه‌كێشانی هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ستراتیژی ڕێكخراوهكهلهنێوان دوو كۆنگره‌دا .
خ- مافی وه‌رگرتنی ده‌ست كێشانه‌وه‌و لابردنی ئه‌ندامانی (ئه‌نجومه‌نی پلاندانان) ی هه‌یه .
چ- به‌ڕێژه‌ی( 3/2 ) ی ده‌نگه‌كان بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تردا ده‌درێت .
مادده‌ی هه‌شته‌م / ئه‌نجومه‌نی پلاندانان :
1- پێك دێت له (35-40) ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێراو له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه.
2- به‌رزترین دهسهلاَتهلهنێوان دوو كۆنگره‌دا .
3- مه‌رجی ئه‌ندامێتی :
أ-ته‌مه‌نی له (25) ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
ب- خزمه‌تی ڕێكخراوه‌یی له (5) ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
ج- شاره‌زایی یه‌كی گونجاوی له‌بواری زانسته شه‌رعی یه‌كانی تایبه‌ت بهئافرهتدا هه‌بێت.
د- خاوه‌نی ڕۆشنبیری وشارهزاییهكی گونجاوبێت له‌كاروباری ئافره‌تدا .
ه- خاوه‌ن دیدێكی سه‌ركردانه بێت و توانای هه‌ڵسوڕاندن و ڕاپه‌راندنی كاری بوارێكی رێكخراوه‌یی هه‌بێت .
4- دهسهلاَتهكانی ئه‌نجومه‌نی پلاندانان :
أ- هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت.
ب- هه‌ڵبژاردنی (5) خوشك بۆ بوون به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پلاندانان پاش پالاَوتنیان له لایه‌ن مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته‌وه .
ج- هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی سكرتاریه‌ت به‌پێی پێویست.
د- دانانی پلانی گشتی ڕێكخراوه‌كه.
ه- په‌سه‌ندكردنی پلانی 6 مانگی به‌شه‌كانی سكرتاریه‌ت.
و- گفتوگۆ‌و ڕاوێژكردنی مه‌سه‌له پێویست و په‌یوه‌ندیداره‌كان .
ز- مافی بانگه‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆنگره به( 3/2)ی ئه‌ندامان و مافی گرێدانی كۆنفرانسی هه‌یه .
ح- هه‌ڵبژاردنی سكرتێر له حاڵه‌تی نائاساییدا.
ت- وه‌رگرتنی ده‌ستكێشانه‌وه یان لابردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت به ( 3/2)ی ده‌نگه‌كان .
ك- كردنه‌وه‌ی لقی نوێ به پێی پێویست .
ل- كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی 4 مانگ جارێكه .
م- مافی بانگێشت كردنی ئه‌ندامی هه‌یه له دانیشتنه ئاساییه‌كانی خۆیدا (به پێی پێویست)
ن- دیاریكردنی ئه‌ندامی نوێ بۆ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پلانداناندا .
مادده‌ی نۆیه‌م / مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت :
1- پێكدێت له سكرتێر‌و لێپرسراوی بهشو لقه‌كان‌و نوێنه‌رانی سكرتاریه‌ت .
2- دهسهلاَتهكانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت :
أ- كات‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و ئه‌نجومه‌نی پلاندانان دیاریده‌كات .
ب- ده‌ركردنی هه‌ڵوێست و ڕوونكردنه‌وه‌و به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت به ڕێكخراوه‌كه .
ج- كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نوێ به‌پێی پێویست .
د- جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پلاندانان .
ه- دانانی پلانی 6 مانگی به‌شه‌كانی سكرتاریه‌ت .
و- به‌دواداچوونی پلان‌و بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت له لقه‌كاندا .
ز- ئه‌نجامدانی به‌دواداچوونی سالاَنه بوَ سه‌رجه‌م لقه‌كان .
ح- كۆبوونه‌وه‌كانی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی ده‌یه‌م / سكرتێر :
1- لێپرسراوی یه‌كه‌مه له ڕێكخراوه‌كه‌دا .
2- دهسهلاَتهكانی سكرتێر :
أ- سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتاریهتو ئه‌نجومه‌نی پلاندانان ، ده‌كات .
ب- له كاتی یه‌كسانی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه‌ی كهسكرتێری تێدایه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ژمێرێت.
ج- نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوه‌كه دهكاتو زمانحاڵیهتی .
د- مافی بانگكردنی ئه‌ندامانی هه‌یه له كاتی پێویستدا .
ه- مافی داواكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی مه‌كته‌بی سكرتاریهتو ئه‌نجومه‌نی پلاندانانی هه‌یه.
و- ئیمزا كردنی فۆرمی (وهرگرتنو لێسه‌ندنه‌وه)ی ئه‌ندامێتی .
مادده‌ی یانزه‌یه‌م / به‌شی ڕاگه‌یاندن:
1- پێك دێت له لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن له لقه‌كاندا .
2- سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كانی ڕاگهیاندنو هونه‌ره جوانه‌كان و سایتی ناوه‌ندیی خوشكان، ده‌كات .
3- كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی دوانزه‌یه‌م / به‌شی ڕۆژنامه‌وانی :
1- پێكدێت له لێپرسراوی به‌شی ڕۆژنامه‌وانی له سكرتاریه‌تدا له‌گه‌ڵ سه‌ر نوسه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری نوسین و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه و په‌یامنێره‌كانی له لقه‌كاندا .
2- سه‌رپه‌رشتی كاروباری ڕۆژنامه‌وانی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات .
3- كۆبوونه‌وه‌كانی به پێی پێویستی به‌شه‌كه‌یه .
مادده‌ی سیانزه‌یه‌م / به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان:
1- پێك دێت له لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان له لقه‌كاندا.
2- سه‌رپه‌رشتی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات .
3- كۆبوونه‌وه‌كانی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی چوارده‌یه‌م / به‌شی كار‌و باری كۆمهلاَیهتی :
1- پێك دێت له لێپرسراوی كاروباری كۆمهلاَیهتی سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ لێپرسراوی كاروباری كۆمهلاَیهتی له لقه‌كاندا .
2- سه‌رپه‌رشتی كاروباری كۆمهلاَیهتی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات .
3- كۆبونه‌وه‌كانی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی پانزه‌یه‌م / به‌شی ته‌ندروستی و هۆشیاری وه‌رزشی :
1- پێك دێت له لێپرسراوی به‌شی ته‌ندروستی و هوَشیاری وه‌رزشی سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شی تهندروستیو هۆشیاری وه‌رزشی له لقه‌كاندا .
2- سه‌رپه‌رشتی هۆشیاركردنه‌وه له هه‌ردوو بواری ته‌ندروستی و وه‌رزشدا ده‌كات .
3- كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی شانزه‌یه‌م / به‌شی ڕۆشنبیری :
1- پێك دێت له‌به‌شی ڕۆشنبیری سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆشنبیری له لقه‌كاندا .
2- سه‌رپه‌رشتی بواری ڕۆشنبیری ڕێكخراوه‌كه ده‌كات .
3- كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م / به‌شی ده‌ست ڕه‌نگینی:
1- پێكدێت له لێپرسراوی به‌شی ده‌ست رهِنگینی سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شی ده‌ست ڕه‌نگینی له لقه‌كاندا .
2- سه‌رپه‌رشتی بواری هونهریدهست ره‌نگینی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات .
5- كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م : به‌شی كارگێڕی و دارایی :
1- پێكدێت له لێپرسراوی به‌شی كارگێری و دارایی سكرتاریه‌ت له‌گه‌ڵ لێپرسراوی به‌شی كارگێری و دارایی له لقه‌كاندا .
2 - سه‌رپه‌رشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات .
3- كۆكردنه‌وه‌ی ئاماری پێویست بۆ ڕێكخراوه‌كه .
4- ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێن .
5- كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی 3 مانگ جارێكه .
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م/ لق :
1- پێك دێت له لێپرسراوی لق كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شه‌كان‌و لێپرسراوی ناوچه‌كان .
أ- لێپرسراوی لق : له نێوان ئه‌ندامانی كابینه‌ی لقدا به زوَرینهی ره‌ها هه‌ڵده‌بژێررێت .
ب- به‌شه‌كانی لق : (به‌شی راگه‌یاندن ،كاروباری كوَمهلاَیهتی ، په‌یوه‌ندییه‌كان ، روَشنبیری ،ته‌ندروستی و هوَشیاری وه‌رزشی ، ده‌ستره‌نگینی ، كارگێریی و دارایی )
2- مافی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و ڕونكردنه‌وه‌و بلاَوكراوهی هه‌یه له سنوری چالاكی لقه‌كه‌دا به ئاگاداری سكرتاریه‌ت .
3- گۆڕینی لێپرسراوی لق به داواكاری 3/2 ی ئه‌ندامانی لق ده‌بێت .
4- كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌یه .
مادده‌ی بیست / ناوچه :
1- پێكدێت له لێپرسراوی ناوچه ، كه ئه‌ندامی لقه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناوچه، كه به‌رپرسی به‌شه‌كانی ناوچه‌ن .
2- دانانی به‌شه‌كان به پێی پێویستی ناوچه‌كه ،ده‌بێت .
3- سه‌رپه‌رشتی كاری ڕێكخراوه‌كه ده‌كات له سنوری چالاكی خۆیدا .
4- كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌یه .
به‌شی سێیه‌م/ ئه‌ندامێتی
مادده‌ی بیست و یه‌ك / مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی:
1- خاوه‌ن ڕه‌وشت و كه‌سایه‌تی شیاو بێت .
2- ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت .
3- بڕوای به پێڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی ڕێكخراوه‌كه هه‌بێت .
4- به‌لای كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن دوو كادیری ڕێكخراوه‌كه‌وه متمانه‌ی پێبدرێت .
5- له هیچ ڕێكخراوێكی تری ئافره‌تاندا كارنه‌كات .
6- داوا نامه‌ی ئه‌ندامێتی پێشكه‌ش بكات و فۆرمی تایبه‌ت به ئه‌ندامێتی پڕبكاته‌وه و ئیمزای بكات .
مادده‌ی بیست و دوو/ پله‌كانی ئه‌ندامێتی :
1- لایه‌نگر : دوَستی رێكخراوه و پشتگیریی پروَژهكانی ده‌كات و ده‌نگی بوَ ده‌دات .
2- ئه‌ندام : مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی تێدایه و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێده‌كات .
3- كادیر : پسپوَریی یان شاره‌زایی له بوارێكی كاری رێكخراودا هه‌یه وكاری تێدا ده‌كات .
ماده‌ی بیست و سێ / ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێتی:
1- هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه .
2- پاراستنی ڕیزه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
3- به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه و ئاماده بوون له كۆڕ‌و كۆبونه‌وه گشتی و تایبه‌تی یه‌كاندا .
4- جێ به‌جێ كردنی هه‌موو بڕیاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه به‌پێ ی توانا .
5- ئابوونه‌ی مانگانه بدات .
ماده‌ی بیست و چوار/ مافه‌كانی ئه‌ندامێتی:
1- مافی هه‌ڵبژاردن و خۆپالاَوتنی هه‌یه به‌پێی بوونی مه‌رج و شیاوێتی .
2- مافی پێشنیار وڕه‌خنه‌ی بنیادنه‌ره و مافی به‌رگری له‌خۆ كردنی هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و بڕیارانه‌ی كهدهرههقی ده‌درێت .
3- مافی یارمه‌تی پێدان و به‌ده‌مه‌وه‌چونی هه‌یه له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌وه (به‌پێی توانا) له كاتی كێشه‌و گرفتاریدا .
4- مافی ده‌ست كێشانه‌وه‌ی له ڕێكخراوه‌كه هه‌یه .
مادده‌ی بیست وپێنج / له ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی:
1- ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی پێچه‌وانه و دژبه پێڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی ڕێكخراوه‌كه .
2- كاركردن و بوون به ئه‌ندام له ڕێكخراوێكی دیكه‌ی ئافره‌تان .
3- به‌كارهێنانی كاری ڕێكخراوه‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی .
4- داواكردنی ده‌ستكێشانه‌وه .
5- له ده‌ستدانی شیاوێتی .
مادده‌ی بیست وشه‌ش / سزادان:
1- ئامۆژگاری كردن و یادخستنه‌وه .
2- ئاگاداركردنه‌وه .
3- سه‌رزه‌نشت كردن .
4- هه‌ڵپه‌ساردن و (تعلیق)ی ئه‌ندامێتی .
5- لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی .
مادده‌ی بیست وحه‌وت / سه‌رچاوه‌كانی دارایی:
1- ئابوونه‌و به‌خشینی ئه‌ندامان .
2- هاوكاری حكومه‌ت .
3- كۆمه‌كی بێ مه‌رجی هه‌ركه‌س و لایه‌نێك .
4- داهاتی چالاكی و پرۆژه‌كان .